هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێکی حەماس ڕایگەیاند، لە دوو هێڕشی جیاوازی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەزە (42) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی هێرشەکانی دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (23/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی حەماس باسی لە، "دوو هێرشی جیاوازی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە کردووە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی (42) هاووڵاتی فەلەستینی".

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، "لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانمانەوە هیرشمان کردە سەر شوێنی جیاوازی غەزە، بەڵێن دەدەین بەردەوام بین و سەرکردەکان دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان".

دەشڵێت، "هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ورد و هەواڵگری کە زانیاری تەواومان لایە، ئامانجمانە چەکداران لەناو ببەین و ژێرخانە گرنگەکانیان ئامانجی سەرەکی و لە پێشینەی ئێمەیە".

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، "لە زیاتر لە هەشت مانگی ڕابردوودا نزیکەی (37,400) هاووڵاتی بەهۆی جەنگەکەوە گیانیانلەدەستداوە، تەنیا لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا (101) هاووڵاتی فەلەستینی گیانیانلەدەستداوە. دانیشتووانیش لە دۆخێکی خراپدا دەژین ئاوارەبوون و ماڵیان نەماوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین