سەرۆکی ڕووسیا سەردانی کۆریای باکووری کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆریای باکوور و لەلایەن کیم جۆن ئوون، سەرۆکی ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.

ڕۆژی چوارشەممە (19/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا. "دوای (24) ساڵ گەیشتە کۆریای باکوور و لەلایەن سەرۆکی ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێکرا، سەرۆکی هەردوو وڵات کۆبوونەوە"،

"سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی کۆریای باکوور بووە، بڕیارە باس لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بکرێت، هەردوو وڵات ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن".

بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، "نیگەرانن لە پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە و جەخت لەوە دەکەنەوە کۆریای باکوور چەکی بۆ ڕووسیا دابین کردووە بۆ بەکارهێنانی لە دژی ئۆکراینا".

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، "لەم سەردانەیدا ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا پەرە پێدەدات و سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە دوو ڕۆژ دەخایێنێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین