ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و لوبنان زیاتر دەبن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان و تەنیا چاوەڕێی ڕەزامەندی سیاسی دەکەن.

ڕۆژی شەممە (15/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، میدیا جیاوازەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، "ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیاتر بوون، سوپای وڵاتەکەمان ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ زیادکردنی هیرشەکان بۆ سەر لوبنان".

تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا حزبوڵڵا، "زیاتر لە (250) مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، فراوانترین هێرش بووە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە". 

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بە تووندی وەڵاممان دەبێت بۆ هەموو هێرشەکانی حزبوڵلا، لە ڕێگەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانمانەوە ئاسایشی سنوورەکانمان دەگەڕێنینەوە و بەهێزی دەکەین".

بە گوێرەی لێدوانەکانی حزبوڵڵا و سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان، "تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە (469) هاووڵاتی لە لوبنان کوژراون، لەنێویاندا (307) ئەندامی حزبوڵڵا، (90) هاووڵاتی سڤیل.

لە بەرانبەردا ئیسرائیل باس لە کوژرانی، "(15) سەرباز، (11) هاووڵاتی سڤیل دەکات، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی قوربانییەکانی ئیسرائیل زۆر زیاترن".

وڵاتان نیگەرانیان دەربڕیوە سەبارەت بەم پرسە، سەرکردەکانی وڵاتانی گروپی حەوت (G7) ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی سێ لایەنە (فەرەنسا، ئیسرائیل و ئەمەریکا) بۆ تاوتوێکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین