ئەمەريكا: ئەو رێككەوتنەى پێشنيار كراوە خێراترين رێگەيە بۆ وەستاندنى جەنگى غەزە
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو رێككەوتنەى جۆ بايدن، سەرۆكى وڵاتەكەى پێشنيارى كردووە خێراترين و كاراترين رێگەيە بۆ گەيشتن بە ئاگربەستى هەميشەيى لە كەرتى غەزە.
ئەنتۆنى بليكن، لە ديدارێكى لەگەڵ كەناڵى جەزيرەى قەتەرى گوتى، سەرۆك بايدن ماوەى (12) رۆژە رێككەوتنێكى پێشنياركردووە، نەتەوە يەكگرتووەكان و كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى و وڵاتانى ئەو ناوچەيە لەوانەش دەسەڵاتى فەڵەستين و ئيسرائيل پاڵپشتى دەكەن، بەڵام بزووتنەوەى حەماس وەڵامەكەى دواخستووە، دوێنێش كە وەڵامەى دايەوە وەڵامەكەى نەخێر بوو، ئەوەش لە كاتێکدايە هەموو لايەنەكان پاڵپشتى دەكەن.
ئەو قسانەى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لەكاتێکدايە تا ئێستاش ئيسرائيليش بە راشكاوانە رەزامەندى لەسەر پێشنيارەكەى بايدن دەرنەبڕيووە و لە لێدوانەكانى سوورە لەسەرە بەردەوامى هێرشەكانى تا ئامانجەكانى بەدى دەهێنێت، كە ديارترينيان كۆتاييهێنانە بە بزووتنەوەى حەماس.
رۆژى سێشەممە شاندى بزووتنەوەى حەماس و جيهادى ئيسلامى وەڵامى خۆيان رادەستى قەتەر كرد و ئامادەيى خۆيان نيشان دا كە بە ئەرێنى مامەڵەى لەگەڵ دەكەن، ئەوەش لە پێناو گەيشتنە بە رێككەوتنێك كۆتايى بەو هێرشانە دژ بە گەلى فەڵەستين بهێنێت، بە گوتەى خۆيان ئەو قبووڵكردنە لە سۆنگەى هەستكردنە بەرپرسيارێتى نيشتيمانى.
بەگوێرەى راگەیێندراوى حەماس و جيهاد وەڵامى لە پێشنە بۆ بەرژەوەندیى گەلى فەڵەستين راگرتنى هەميشەیى هێرشەكانە بەشێوەيەكى تەواو و كشانەوەى ئيسرائيلە بە تەواوى لە كەرتى غەزە.
ئەنتۆنى بلينكن ئاماژە بەوە دەكات، بزووتنەوى حەماس هەوڵى هەمواركردنەوەى هەندێك بەندى ئەو پێشنيارەى بايدن دەدات، كە پێى وايە هەندێكى قابيلى جێبەجێكردنە، بەڵام هەندێكى قابيلى جێبەجێكردن نييە.
سەبارەت بەو داواكارييەى بزووتنەوەى حەماس، پێشتر جيك سۆليڤان راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا رايگەياند، ئەو هەموارانەى حەماس داواى دەكات بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئيسرائيل لەپێناو وەستانى جەنگ لە غەزە، شتى سادە و چاوەڕوانكراوە، بەڵام ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا وردەكارييەكانى باس نەكردووە.
هەر سەبارەت بە وردەكارييەكان بلينكن هيچ وردەكارييەكى باس نەكرد، بەڵام جەختيشى لەسەر ئەوەكردەوە لە شەشى مانگى رابردوو بزووتنەوەى حەماس رەزامەندى لەسەر پێشنيارى قەتەر ــ ميسرى دا، كە ئيسرائيل رەتى كردەووە، ئەوەشى ئێستا لە ئارادايە نابێتە هۆكار كە ئێستا بزووتنەوەى فەڵەستينى رەتى بكاتەوە.
گرنگترين بەندەكانى ئەو پێشنيارەش بريتييە، لە وەستانى دەستبەجێى هێرشەكان و كشانەوەى هێزەكانى ئيسرائيل لە ناوچەكانى نيشتەجێبوون و زيادكردنى هاوكارييە مرۆييەكان بۆ كەرتى غەزە.
هەندێك لە بەندەكانى ئەو رێككەوتنە باسكردنە لە گەڕانەوەى فەڵەستيينيەكان لە غەزە بۆ شوێنى خۆيان و پابەندى هەردوو لايەنە بە دانوستاندن لە ميانەى شەش هەفتەى يەكەم بۆ گەيشتن بە ئاگربەستى هەميشەيى، بلينكن پێى وايە ئەو رێگەيە خێراترين و سەركەوتووترين رێگەيە بۆ بەديهێنانى هێوركردنەوەى دۆخەكە بە هەميشەيى لەنێوان هەردوولا.
وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا دەشڵێت، پاڵپشتى ميسر و واشنتن و قەتەر لەو پێشنيارە، ئێستا باشترين گرەنتييە بۆ دڵنيايى هەردوولا، لە پاڵ ئەوەشدا كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەگشتى پاڵپشتى ئەو رێككەوتنە دەكات بە رەنگدانەوەى لەسەر سووربوونى جيهان بۆ كۆتاييهێنان بەو جەنگە دەبێت.
لە حەوتى ئۆكتبەرى ساڵى رابردوو بزووتنەوەى حەماس هێرشى كردە سەر چەند ناوچەيەكى ئيسرائيل زياتر لە دووسەد كەسى وەك بارمتەگرت، لە دواى ئەو هێرشەى حەماس سوپاى ئيسرائيل دەستى بەهێرشەكان كرد، تا ئێستا نزيكەى (122) هەزار كەس كوژراو و بريندارە، زياتر لە (10) هەزار كەسيش بێ سەروشوێنە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئەنادۆڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment