حەماس پێشوازی لە پڕۆژەیاساکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حەماس پێشوازی لە پرۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگی غەزە و فەلەستین و دووپاتی ئامادەیییان بۆ ئاگربەست دەکەنەوە.

ڕۆژی سێشەممە (11/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، "چەکدارانی حەماس ئامادەی دانوستاندنن لەگەڵ ئیسرائیل و پێشوازیان کرد لە هەوڵەکانی ئەمەریکا و پەسەندکردنی پرۆژە یاساکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین".

بەرپرسێکی باڵای حەماس ڕایگەیاند، "سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هیوای بەدواوە بوو، بلینکن بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین. پێویستە ئەمەریکا دڵنیا بێت لەوەی ئیسرائیل پابەند دەبێت بە ئاگربەستەوە".

چەکدارانی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، "ئیدارەی بایدن ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، پێویستە ئیسرائیل ناچار بکات بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت و پابەند بێت بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە یاسایەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرا".

ئەنتۆنی بلینکن بە سەردانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ڕایگەیاند، "پێشوازییەکەی حەماس هیوا بەخشە، وتووێژەکانمان باس لە پلانەکانی ڕۆژانەی غەزە دەکەن، لەوانە ئاسایش، حوکمڕانی و بونیاتنانەوەی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین