سوپای ئیسرائیل: چوار بارمتەمان لە دەستی حەماس ڕزگار کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار بارمتەمان لە دەستی حەماس لە غەزە ڕژگار کرد کە لە هێرشەکەی ڕۆژی (7) ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کەوتبوونە ژێر دەستی چەکدارانی حەماس.

ڕۆژی شەممە (هەشتی حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل، "ڕزگار کردنی چوار بارمتەی ژێر دەستی حەماسی ڕاگەیاند، هەوالەکان بەردەوام دەبن لە پیناو ئازادکردنی بارمتەکان و گیراوەکان و ژێرخان و شوێنە گرنگەکانی چەکدارانی حەماس دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان".

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، "نوا ئارگامانح (25) ساڵ، ئاڵمۆگ میرجان (21) ساڵ، ئاندری کۆزلۆڤ (27) ساڵ و سلۆمی زیڤ (40) ساڵ ئەم چوار بارمتەیەن کە توانیمان لە ژێر دەستی چەکدارانی حەماس ئازادیان بکەین"

دانیاڵ هەکاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی، "لە ژێر ئاگردا ئۆپراسیۆنمان ئەنجامدا، حەماس بەندکراو و بەدیل گیراوەکانی لە نێو هاووڵاتیانی سڤیلدا حەشاردابوو، بەردەوام دەبین لە ئازادکردنی بارمتەکان".

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند لەم ماوەی دواییدا ئیسرائیل دەیان کەسی کوشتووە و بریندار کردووە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن. بەگوێرەی ئامەرە بلاوکراوەکان لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا لانیکەم ,801)36) فەلەستینی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار کراون، 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین