لە عێراقەوە بە درۆن هێرش کرایە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی هاووڵاتیانی فەلەستین و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل.

ڕۆژی یەکشەممە (دووی حوزەیران/2024) مالپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هەمیشە پشتیوانی لە هاووڵاتیانی سڤیلی فەلەستین دەکەین و ئامانجێکی گرنگمان پێکاوە و بە درۆن هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل".

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە، "ئیسرائیل کۆمەڵکوژی دەکات بەرانبەر هاووڵاتیانی فەلەستین، ئێمە بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەکانمان دژی ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان و هاووڵاتیانی سڤیل دەکرێت".

 چەکدارانی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پەیوەندی و هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ چەکدارانی حووسییەکان لە یەمەن و حزبووڵڵای لوبنانی و هەموو ئەم گرووپانە بەردەوام هۆشداری دەدەن لەوەی. "تا ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس هێرش دەکەینە سەر ئیسرائیل و دژی تاوانکارییەکان دەوەستینەوە".

لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باس لە، "کوژرانی زیاتر لە (37) هەزار فەلەستینی و برینداربوونی نزیکەی (80) هەزار هاووڵاتی فەلەستینی کراوە لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین