ئیسرائیل وەڵامی هێرشی حەماسی دایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانی فەلەستین ڕایانگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ڕەفەح ئەنجامدا و نزیکەی (35) هاووڵاتی فەلەستینی کوژران و چەندین هاووڵاتی تریش بریندار بوون.

ڕۆژی دووشەممە (27/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ڕەفەح ئەنجامدا و بەگوێرەی گوتەکانی لایەنە فەرمییەکانی فەلەستین، "(35) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون".

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بەهۆی هەبوونی زانیاری دروست و ورد هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر باڵەخانەیەک لە ڕەفەح کە چاکدارانی حەماس خۆیان تێدا حەشار دابوو، ئاگاداری ئەوەین کە بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە و زیان بە هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە گوتی، "گیانلەدەستدان و برینداربوونی زۆر هەن و زۆربەیان ژن و منداڵن. لەو ناوچەیەی هێرشەکەی تێدا ئەنجام دراوە هەزاران هاووڵاتی ئاوارە بوونیان هەیە و هێزەکانی ئیسرائیل دوو هەفتە زیاترە ئامادەکاریان دەکرد بۆ ئەم هێرشە".

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح وەک بەرپەرچدانەوەیەک بوو بۆ هێرشەکەی دوێنی یەکشەممە (26/5/2024) کە چەکدارانی حەماس بە مووشەک هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل. لە دوایین ئاماردا وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی (36) هەزار فەڵەستینی لە جەنگی ئیسرائیل وفەڵەستیندا گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین