هەفتەى داهاتوو سەرۆکێکى نوێ پەرلەمانى عێراق هەڵدەبژێردێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

راگەیاندنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو سەرۆکێکى نوێ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/ ئايار/2024) ماڵپەڕى (سۆمەرییە نیوز) بڵاوى کردەوە، رۆژى شەممەى داهاتوو ئەنجوومەنى نوێنەران سەرۆکى پەرلەمان هەڵدەبژێردێت. 

سەرچاوەیەکى سیاسى ئاگادار بە ماڵپەڕى شەفەق نیوزى رایگەیاند، پارتى تەقەدوم و فراکسیۆنى سەدارە بڕیاریان داوە مەحموود مەشهەدانى وەک کاندید پێشەکەشى پەرلەمان بکەن.

مەحموود مەشهەدانى تەمەن (75) ساڵ لە ساڵى (2006 تاوەکوو 2009) سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بوو.

بەگوێرەى سەرچاوەکە مەشهەدانى پاڵپشتى محەمەد حەلبووسى لەگەڵ ئەوەشدا پاشەکشەى تەڵاڵ زوعەیبى بەدەست هێناوە، بۆ ئەوەى مەشهەدانى بە تەنیا لەگەڵ سالم عیساوى کێبرکێ بکات.

فراکسیۆنى سەدارەى پەرلەمان نیوەشەوى شەممە رایگەیاند، چوونەتە پاڵ هاوپەیمانى تەقەدەم بە سەرکردایەتى محەمەد حەلبووسى, کە ئەو بڕیارە بۆى هەیە ببێتە پاڵپشتى سەرۆکایەتى پەرلەمان.

لە کۆتایى ساڵى رابردوو دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى لە پۆستەکەى دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین