بلینکن: ئیسرائیل زیاتر لە حەماس هاووڵاتیانی سڤیل دەکوژێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئەنجامى هێرشەکانى ئیسرائیل دەکوژرێن زۆر زیاترە لە ژمارەی قوربانیانى هێرشى چەکدارانی حەماس.

ڕۆژی دووشەممە (13/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هەندێک لە کردەوەکانی ئیسرائیل تەواو پێچەوانەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتین و نەگونجاون. ئیسرائیل زیاتر لە کوشتنی چەکدارانی حەماس، هاووڵاتیانی سڤیلی کوشتووە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە ڕاگەیێندراوەکانی ئیسرائیل کردەوە دەربارەی بە ئامانج نەگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل و گوتی، "لە نێوان ڕاگەیێندراوەکان و باسەکانی پاراستنی هاووڵاتیان و ئەو ئەنجامەنەی کە دەبینین جیاوازی زۆر هەیە و ئەوە جێبەجێ ناکرێت کە دەگووترێت".

بلینکن ڕاشیگەیاند، "ئازارەکانی قوربانیان زۆرن منداڵ، ژن، پیاو و پیر کوژراون. چەکدارانی حەماس خۆیان لە پاڵ هاووڵاتیانی سڤیل حەشار دەدەن بەهۆیەوە کێشە بۆ هێزەکانی ئیسرائیل دروست دەبێت بۆ جیاوازیکردن لە نیوان هاووڵاتیان و چەکداراندا. ڕاپۆرتمان بڵاو کردووەتەوە بەڵام هێشتا ئیدارەی جۆ بایدن، کاتی زیاتری دەوێت بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان".

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین تاوەکو ئێستا نزیکەی (34) هەزار و (350) کەس کوژراون، (78،755) کەس برینداربوون و بەردەوام ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین