ئەمەریکا ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەندێك جۆری چەکمان بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە لەوانە بۆمبی بەهێز، هۆشداریش بە ئیسرائیل دراوە لەبارەی هێرشکردنە سەر ڕەفەح و پێمان وایە پێویستە کاتی زیاتر دابندرێت بۆ وتووێژی ئاگربەست.

ڕۆژی چوارشەممە (هەشتی ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، بە گووتەی بەرپرسێکی ئەمەریکا، "لە پێناو بەکارنەهێنانی هەندێک چەک لە کاتی داگیرکردنی ڕەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەمەریکا ناردنی هەندێک جۆری چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە".

ئەگەرچی کۆشکی سپی و پێنتاگۆن هێشتا هیچ باسی ڕاگرتنی هیج جۆرە چەکێکیان نەکردووە، بەڵام ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح، هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی بایدن گواستنەوەی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت".

دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ڕەفەح خاڵی سنووری غەزە و میسری کۆنتڕۆڵکرد، چەکدارانی حەماس ڕایانگەیاند، "شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل دەکەین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان"

دانیشتووانی ڕەفەح ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، "شەڕەکە هێشتا نەگەیشتووە ناو ڕەفەحەوە و لە دەوروبەر و دەرەوەیە".

ئەگەرچی حەماس بە پێشنیارەکەی میسر و قەتەڕ ڕازیبوو بۆ ئاگربەست، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیکردوە و بەردەوامە لە هێرشکردن و هەڕەشەکردنی بەردەوام بوون تا لەناوبردنی چەکدارانی حەماس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین