جۆزێپ بۆرێل: هەندێک وڵات ڕووسیا وەک مەترسی نابینن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، هێشتا هەندێک وڵات هەن لە یەکێتیی ئەوروپا کە ڕووسیا وەک هەڕەشە و مەترسی نابینن بۆ سەر ئەوروپا.

ڕۆژی یەکشەممە (پێنجی ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا باسی لە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە کرد و گوتی، "ناکۆکییەکان ڕێگرن لە بەردەم هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە بەرانبەر ڕووسیا".

ئەم بەرپرسەی یەکێتیی ئەوروپا هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "هەماهەنگی کەم و ڕووبەڕوونەوەی زۆر هەیە لە نێوان وڵاتانی جیهاندا، بەتایبەت کاتێک پرسەکان پەیوەست دەبن بە ڕووسیا و سەرۆکی ئەم وڵاتە، پوتین هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا و لە ئەگەری سەرکەوتنی ڕووسیا ئاسایشی ئەوروپا بێهێز دەبێت".

بۆرێل گوتیشی، "ئاشکرایە یەکێتیی ئەوروپا چەندین سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، بەڵام هێشتا هەندێک وڵات ڕووسیا وەک دۆست دەبینن. پێویستە یەکریز بین و یەک سیاسەتمان هەبێت بەرانبەر ئەو وڵاتە".

ئەگەرچی یەکێتیی ئەوروپا هاوکاری ئۆکراینای کردووە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانەوە چەند وڵاتێکی ئەندام لەو یەکێتییە بۆ ماوەیەک پاکێچی هاوکاری و ناردنی چەکیان بۆ ئۆکراینا دواخستبوو لە ڕابردوودا و تاوەکو ئێستاش ئامادە نین سەربازانیان بۆ ئەو وڵاتە بنێرن.

                                                                            

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین