سەرۆكى ئەمەريكا داواى چارەنووسى رفێندراوە ئيسرائيلييەكە لە سوودانى دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕيارە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا داواى چارەنووسى ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ، ژنە لێكۆلەرى بەرەگەز ئيسرائيل لە محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق دەكات.

ئەمڕۆ شەممە (13/نيسان/2024) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، بە ماڵپەڕى واى نێتى ئيسرائيلى لە راپۆرتێکدا ئاشكراى كردووە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆك وەزيرانى عێراق داوا دەكات راستەوخۆ كار لەسەر ئازادكردنى ئەو لێكۆڵەرە ئيسرائيليە بكات.

لە بەشێكى ديكەى راپۆرتەكە هاتووە، بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكى رايگەياندوە، بايدن چاودێرى ئەو دۆسيە دەكات و هانى سوودانى دەدات شوێنى تسرۆكۆڤ ديارى بكات و گرەنتى ئازادكردنى بدات.

لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو ئەو لێكۆڵەرە ئيسرائيليە كە هەڵگرى رەگەزنامەى رووسيشە بە مەبەستى ديدار بۆ تێزى دكتۆراكەى سەردانى بەغدا دەدات، دواتر لە لايەن گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران رفێندرا، تا ئێستا چارەنووسى ناديارە.

دواتر لە مانگى تشرينى دووەمى رابردوو دەزگا راگەياندنەكانى سەر بە گرووپە چەكدارەكان گرتە ڤيديۆيەكيان بڵاوكردەوە. باسم عەوداى گوتەبێژى حكومەتى عێراق جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، حكومەتى بەغدا بەرپرسيارە لە سەلامەتى ئەو لێكۆڵەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین