سەرۆك وەزيرانى عێراق: لەگەڵ ئەمەريكا كار لەسەر بونيادنانى ستراتيژێكى بەردەوام دەكەين
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (13/نيسان/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزيرانى عێراق سەبارەت بە سەردانەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو سەردانە لە دۆخێكى تايبەت ئەنجام درێت، بەتايبەت باردۆخى ناوچەكە و ئەوەى لە فەڵەستين روودەدات و مەترسى فراوانبوونى ململانێكان لە ئارادايە.
بڕيارە لەو سەردانە سەرۆك وەزيرانى عێراق لەگەڵ وەزيرانى دەرەوە و بەرگرى و گەنجينەى ئەمەريكا و راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى و ژوورى بارزگانى و بەرپرسانى باڵا لە كۆمپانياكانى نەوت و پيشەسازيى كۆبێتەوە.
سوودانى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتى، "ئامانجى ئەو سەردانە گواستنەوەى پەيوەندييەكانە لەگەڵ ئەمەريكا بۆ قۆناغێكى نوێ كە كاراكردنى خاڵەكانى رێككەوتنێكە كە چوارچێوەيەكى ستراتيژى لەخۆگرتووە، كە لەگەڵ بەرنامەى حكومەتى ئێستاى عێراق هاوتايە، كە بايەخ بە چاكسازيى ئابووريى و دارايى لە هەبوو بوارە گرنگەكان دەدات."
سەرۆك وەزيرانى عێراق لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، لەو ديدارەم لەگەڵ جۆ بايدن گفتوگۆ لەسەر باردۆخى ئەو ناوچە و زيادبوونى ئاڵۆزييەكان و رۆڵى هاوبەش بۆ هێوركردنەوە و رێگرى لە فراوانبوونى بازنەى ململانێكان بە جۆێك كاريگەرى لەسەر سەقامگيرى جيهان هەبێت.
بڕيارە هەر لەو ديدارە گفتوگۆ لەسەر كارى ليژنەى باڵاى سەربازى نێوان عێراق و هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بكەن، بە جۆرێك بكەنە رێككەوتنێك بۆ دياريكردنى خشتەيەكى كارتى بۆ كۆتاييهێنان بە ئەركى هاوپەيمانان و گواستنەوەيان بۆ قۆناغێكى پەيوەندى دوو لايەنە لەگەڵ وڵاتانى بەشدار لەو هاوپەيمانييە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment