پوتین: هێرشەکانمان بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەرچی مەبەستمان نەبووە خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئۆکراینا بکەینە ئامانج، بەڵام دوای بە ئامانج گرتنی ژێرخانە وزەییەکانمان هێرشەکانمان بۆ سەر کەرتە گرنگەکانی ئۆکراینا بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی هەینی (12/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا باسی لە بە ئامانج گرتنی ژێرخانە وزەییەکانی ڕووسیا کردوو و گوتی، "وێرای ئەوەی پێش هێرش کردنە سەر ژێرخانە وزەییەکانمان مەبەستمان نەبوو زیان بە نەخۆشخانە، قوتابخانە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بگات لە ئۆکراینا، بەڵام بە ئامانج گرتنی پاڵاوگە نەوتییەکانمان کارێکی تێکدەرانەیە و جەخت لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئۆکراینا دەکەینەوە".

سەرۆکی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، "دوای بینینی تێکدانی پاڵاوگە نەوتییەکانمان و زیان پێگەیاندنیان ناچارین کاردانەوەمان هەبێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەمان پاڵنەرن بۆ پێکدادانی سەربازی و ئابووری زیاتر لەگەڵ ئۆکراینا، بۆیە پلانمان نییە هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێکی دیکە لە ئەوروپا".

ئاشکرایە هەوڵی زۆری دیپلۆماسی هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام پێدەچێت بە ئامانج گرتنی ژێرخانە وزەیی، خزمەتگوزاری و مرۆییەکان ناکۆکی و ئالؤزییەکانی جەنگەکە زیاتر بکات و ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەوەی ڕووسیا و ئۆکراینا وەک بیانوویەک بەکاری بهێنن بۆ هێرشەکانیان لە دژی یەک".

لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا چڕتر کردووەتەوە، چەندین جار ژێرخانە وزەییەکانی ئۆکراینای کردووەتە ئامانج و کارەبا بڕاوە لە چەندین ناوچەی گرنگی ئەو وڵاتە دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین