سەرۆک وەزیرانى عێراق بە بۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆ پەیامى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە
نوچه نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ ئادار/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، نووسینەگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى سەرۆک وەزیران هاتووە، “بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆ کە هەڵگرى واتاى هیواى خۆشییە بۆ ئایندەیەکى گەشتر، جوانترین پیرۆزبایى پێشکەش بە گەلى کوردى ئازیزمان لە هەرێمى کوردستانى عێراق و گەلانى عێراق بە گشتى دەکەین."
سوودانى لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى ئاماژە بەوە دەکات پیرۆزبایى لە هەموو گەلانى ئەو ناوچەیە دەکەن، کە ئەم جەژنە مێژووییە بەرزرادەگرن.
سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، گەلانی عێراق چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە و دەبێت پێکەوە کاربکەن. هەروەک دەشڵێت، "نەورۆز ئەوەمان بەبیر دەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشی لە سایەى بەرنامەى حکومەتەوە نییە، کە دەربڕى خواست و پێویستییەکانیانە.
لە راگەیێندراوەکەى محەمەد شیاع سوودانى هاتووە، ئەو بۆنەیە هێزى فرەیى گەلەکەمان و بەردەوامییەکى، هەموو هەوڵەکان چڕ دەکەینەوە لە پێناو خزمەتکردن و پارێزگارییان لە مافەکانیان، هەروەک ئەوەشمان بیردەختەوە جگە لە پێکەوە کارکردن هیچ جێگرەوەیەکمان نییە، بەها هاوبەشەکان و چارەنووسمان و ئایندەى دایدەڕێژینەوە لە هەموو عێراق پێکەوەیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment