خامنەیی: نابێ گفتوگۆکان زۆر درێژەیان پێ بدرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی بە بۆنەی هاتنى مانگی ڕەمەزان قسەی کرد و وێرای ئاماژە کردن بە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: "ئێمە لەو بارەوە قسەیەکمان نییە بەڵام پێویستە ئاگادار بین گفتوگۆکان حاڵەتی سووانەوە لە خۆ نەگرن و نابێ لایەنەکان زۆر درێژە بەو گفتوگۆیانە بدەن چونکە ئەوە زیان دەگەیەنێ بە وڵاتمان".
عەلی خامنەیی وێرای ئاماژە کردن بە وڵاتانی ئەوروپیی وتی، "ئەو وڵاتانە دان بەوەدا دەنێن کە ئێران مافی هەیە بەڵام ئەو وڵاتانە لە کاتی بڕیاردان ناتوانن سەربەخۆ بن".
خامنەیی سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی گەمارۆکان وتی، پێشنیارەکانی ئەو وڵاتە "زۆربەیان لووتبەرزانەن و سوکایەتیکردنە و تەنانەت شیاوی ئەوە نین چاویشیان لێ بکرێ".
ئەو قسانەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی هاوکاتن لەگەڵ سەفەری عەباس عەراقچی، یاریدەدەری سیاسیی وەزیری دەرەوە و دیپلۆماتکاری باڵای ئەتۆمی ئێران بۆ ڤیێنا بە مەبەستی درێژەپێدان بە گفتوگۆکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
عەراقچی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی نیسان لەگەڵ چەند نوێنەری وەزارەتی نەوت و بانکی ناوەندی گەیشتنە ڤیێنا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوەی دوو لایەنە و چەندلایەنە گفتوگۆ بکەن.
یەکشەممەی ڕابردوو بە ڕوودانی تەقینەوەیەک دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز لە کار کەوتن و بە وتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی زیانی گەورەیان پێگەیشت.
ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە. چەند کەسایەتییەکی نزیک لە سوپا و بناژۆخوازەکان وەک بەرپهرچدانەوەیەک لە بەرانبەر ئەو هێرشە داوایان کردووە گفتوگۆکان کۆتاییان پێ بێت. بەڵام خامنەیی لە لێدوانەکانی ئەمڕۆی خۆیدا ئاماژەیەکی بەو هێرشە نەکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment