ئێران: هێرشەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا هەڵەیەکی ستراتیژییە
نوچەنێت:
ڕۆژی یەکشەممە (4/ شوبات/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی رۆژی هەینی (2024/2/2) ئەمەریکا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشی گرووپە میلیشیا جیاوازەکان بۆ سەر سەربازان و بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق و سووریا چەندین هێرشی سەربازانی بۆ سەر ئەو گرووپانە ئەنجامدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر میلیشیاکان لە عێراق و سووریا بە هەڵەیەکی ستراتیژی ناو دەبات".
وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان ڕاشیگەیاندووە، "هێرشەکانی ئەمەریکا ڕێگە خۆشکەرن بۆ زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییەکان، هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نابێت". لە بەرامبەردا ئەمەریکا بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی هەبێت بۆ هێرشی گرووپە میلیشیاییە جیاوازەکانى سەر بە ئێران.
هاوکات حکومەتى عێراق ئەنجامدانی هێرشە جۆراوجۆرەکانی ئەمەریکا و گرووپە میلیشیاکانی جیاوازەکانی لە ناو عێراقدا بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی ناوبردوو.
هێرشەکانی ڕۆژی هەینی سەرەتای شوباتی ئەمساڵی ئەمەریکا وەک وەڵام دانەوەیەک بوو بۆ هێرشی میلیشیاکان لە مانگی ڕابردوو لەسەر سنووری ئوردن- سووریا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی (3) سەربازی ئەمەریکی، و بریندار بوونی زیاتر لە (40) سەربازی تر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment