ئەمەریکا لە عێراق بەڵێنى تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا دووپاتى دەکاتەوە، لە هێرشەکانیان بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان بەردەوام دەبن و بەڵێنى تۆڵەکردنى کوژرانى سێ سەربازیی ئەمەریکى لە تەنەف دەدات.

ڕۆژى هەینى (دووى شوبات/2024) ماتیو میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە روونی بە حکومەتی عێراقمان گوتووە دوودڵ نابین لە پارێزگاریکردن لە هێزەکانمان، پێشتر هەنگاومان لەنێو عێراقدا ناوە بۆ پارێزگاریکردن لە هێزەکانمان، ئەوەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە بیکەین و لەسەر ئەوەش بەردەوام دەبین.

سەبارەت هێرشەکەى (28-1-2024) بۆ سەر بنکەکەى سەربازیی ئەمەریکا لە تەنەف، کە دەکەوێتە سە سنوورى ئوردن - عێراق – سووریا دەڵێت،  هێرشەکە شوێنپەنجەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی پێوە دیارە، بۆیە دوودڵ نابین لە هەنگاونان بۆ بەرگریکردن لە خۆمان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەکات، پەیامی ئێمە بۆ حکومەتی عێراق هەر ئەوەیە. پێش هێرشە تۆقێنەرەکەی کۆتایی هەفتەی رابردووش هەر بەو شێوەیە بوو و بۆ داهاتووشمان پەیاممان هەر ئەوە دەبێت.

هاوکات ماتیو میڵەر دووپاتى دەکاتەوە، چ جای بگاتە کاتی هێرشەکانی داهاتوو کە من ئەو کارە ناکەم و لە رابردووشدا لەم شوێنەوە وامان نەکردووە. بەڵام بە گشتی بە روونی بە حکومەتی عێراقمان گوتووە، وەک پێش ئێستاش ئاماژەم پێدا، ئێمە دوو دڵ نابین لە پارێزگاریکردن لە هێزەکانمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین