ئەمەریکا پلانى لێدانى گرووپە چەکدارەکانى سەر بە ئێرانى پەسەند کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

بەرپرسانى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، پلانى زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر ئامانجەکانى سوپاى گرووپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران لە ناو عێراق و سووریا پەسەند کرا.

ئەمڕۆ پێنشەممە (يەكى شوبات/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، بەرپرسانى ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا پلانى هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکانى لەناو عێراق و سووریا پەسند کرد، کەشوهەوا فاکتەرێکى سەرەکییە لە کاتى لێدانەکان، لەگەڵ ئەوەشدا واشنتن لە دۆخى کەشوهەواى نالەباریش تواناى پێکانى ئامانجەکانیان هەیە، بەڵام پێیان باشە باشترین ئامانج هەڵبژێرن، بۆ ئەوەى خەڵکى سڤیل بە هەڵە بەر ئەو هێرشانە نەکەوێت.

ئێوارەى ئەمڕۆش لوید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا لە کۆنگریەکى رۆژنامەوانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، وەڵامەکانمان بە چەند قۆناغێک دەبێت.

پێشتر کۆشکى سپى رایگەیاند، گرووپێکى سەر بە ئێران بە ناوى مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق لە پشت ئەو هێرشەى سەر بنکەى سەربازى ئەمەیکایە لە ئوردن، هەڕشەى وەڵامى توندى کرد.

لەدواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، گرووپە چەکدارەکان زیاتر لە (165) هێرشیان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە عێراق و سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین