سەرۆکى ئەمەریکا هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

لەهێرشێکى بۆ سەر بنکەیەکى ئەمەریکى لەسەر سنوورى ئوردن ــ سووریا سێ سەربازى ئەمەریکى کوژران و (24) سەربازى دیکە برینداربوون، سەرۆکى ئەمەریکاش هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (28/كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکا سێ سەرباز کوژران و (24) سەربازى دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانى ئەمەریکا رایگەیادووە، لەدواى هێرشەکانى سەر کەرتى غەزە ئەوە یەکەمجارە هێرشێکى لەو جۆرە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ئەو ژمارە کوژراوەى لێ دەکەوێتەوە.
سەبارەت بە لایەنى بەرپریش بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا ئو هێرشەى خستە ئەستۆى گرووپەکانى سەر بەئێران، جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە هۆکارى شکستهێنانى سیستەمى بەرگرى ئاسمانى بۆ رێگرى لە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان تا ئێستا ناڕوونە.
دواى ئەو هێرشە جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هێرش لەلایەن ئەو گرووپانە ئەنجامدراوە کە لە عێراق و سووریا چالاکن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سزای هەموو ئەوانە دەدەین بەرپرسیارن، بەڵام کات و شێوازی خۆمان دیاری دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین