سەرۆك وەزيرانى عێراق: ئامادەين لەگەڵ هاوپەيمانان هەماهەنگ بين عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق لە كۆبوونەوەى لەگەڵ يەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، بەغدا ئامادەيە لەبوارى مەشق و چەكداركردن لەگەڵ هێزەكانى هاوپەيمانان لە چوارچێوەى پەيوەندى دوولايەنە و وڵاتانى ناو هاوپەيمانى ناتۆ هەماهەنگ دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى عێراق بڵاوى كردەوە، سوودانى لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەميندارى ناتۆ لە پەراوێزى كوڕبەندى ئابوورى داڤۆس گفتوگۆيان لەسەر هەماهەنگى نێوان بەغدا و هاوپەيمانى ناتۆ و بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوولا لە بوارى هاوبەشى ئەمنى و گۆڕينەوەى زانياريى و چاودێرى گرووپە تيرۆرستييەكان و سەرچاوە داراييەكانيان كرد.

هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆيان لەسەر كۆتاييهێنان بە هێزەكانى هاوپەيمانان لە عێراق و گرنگى رێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنى هەنگاوەكانى كۆتاييهاتنى ئەو هێزانە لە رێگەى گفتوگۆى دوولايەنە كرد.

لەو كۆبوونەوە سوودانى ستايشى هەوڵەكانى وڵاتانى هاوپەيمانى ناتۆ و پاڵپشتيان بۆ عێراق لە ميانەى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكان دژ بە گرووپە تيرۆرستييەكانى داعش كرد، كە لە بوارى پێدانى مەشق و راوێژ بە هێزە ئەمنييەكانى عێراق رۆڵيان هەبوو.
لەبەرانبەردا ستۆڵتنبێرگ ستایشى رۆڵى حكومەتى عێراق و رێكارەكانى پاڵپشتى هێزە ئەمنییەكانى كرد بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەستگیركردنى پاشماوەكانى تیرۆرستان و بەهێزكردنى ئاسایش و سەقامگیرى.

لە بەشێكى دیكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە ناتۆ هەنگاوى زیاتر بنێت بۆ هەماهەنگى هاوبەش لە بوارە ئەمنییە جۆراوجۆرەكان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین