رووسیا دەستى بەسەر بەشێکى دیکەى خاکى ئۆکراینا داگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سێرگى شۆیگۆ، وەزیرى بەرگرى رووسیا رایگەیاند، سوپاى وڵاتەکەى کۆنتڕۆڵى مارینکاى سەر بە کۆمارى دۆنیتسکى ئازاد کرد، کە بەشوێنێکى ستراتیژیى ناوى دەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سێرگى شۆیگۆ لە میانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا پێى راگەیاندووە، سوپاى شارۆچکەى مارینکا لە باشوورى رۆژئاواى دۆنیتسک بە تەواوى کۆنتڕۆڵ کردووە.

وەزیرى بەرگرى رووسیا جەختى لەسەر ئەەوەش کردۆتەوە کۆنتڕۆڵکردنى ئەو شارۆچکەیە ئاسانکارى زۆر دەکات بۆ پارێزگارى لە دۆنیتسک بە شێوەیەکى کاراتر.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کردووە، ئەوەى گرنگە ئێمە مووشەکانمان لە دۆنیتسک بە ئاراستەى رۆژئاوا دووردەخەینەوە، ئەوەش وادەکات بتوانین بە شێوەیەکى کاراتر رێگرى لە هێرشەکانى ئۆکراینا بکەین.

سەبارەت بە کارادانەوەکانى ئۆکرایناش شۆیگۆ گوتى، "ئازادکردنى ئەو شارۆچکەیە توانا بەرگرییەکانى کیێڤ کەم دەکاتەوە، چونکە لە ماوەى نۆ ساڵى رابردوو ئۆکراینا هێزەکانى لە مارینکا جێگیر کردبوو، ناوچەیەکى ستراتیژییە پەیوەستە بە رێڕەوەکانى ژێر زەوى.

لە بەرانبەردا سەرۆکى رووسیا پیرۆزبایى لە وەزیرى بەرگرى وڵاتەکەى کرد و داواشى لێکرد سوپاسگوزارى بگەینێتە سەرجەم ئەوانەى لە هەموو کات و قۆناغەکان بەشداریان لەو جەنگە کردووە.

لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو، سوپاى رووسیا بە فەرمى هێرشى کردە سەر ئۆکراینا، تاوەکوو ئێستا چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە، هێرشەکانیش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین