زنجيره‌يه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ توركياى هه‌ژاند تورکیە

نوچەنێت

ئه‌مرۆ سه‌رله‌به‌يانى چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به‌گورى (5.1) و دواى سێ خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م به‌گورى(4.5) له‌ ئه‌سته‌مبۆڵ و بۆرسا روويدا، له‌ پارێزگاكانى ده‌وروبه‌رى ئه‌سته‌مبۆڵ و بورسا وچاناكاڵه‌ و باليكه‌سير هه‌ستيپێكرا بۆته‌ شڵه‌ژانێكى زۆرى هاووڵاتيان.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (چوار/كانوونى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاوى كرده‌وه‌، ئه‌مرۆ بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى به‌هێز به‌گورى (5.1) شارى بۆرساى توركياى هه‌ژاند، چەقى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له‌ ناحيه‌ى مودانياى بۆرسا بووه‌، هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ دووره‌ (9)كيلۆمه‌تر له‌ قووڵايى زه‌وى رويداوه‌.

له‌دواى بوومه‌له‌رزه‌ى يه‌كه‌م بوومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م دواى (3) خوله‌ك به‌گورى (4.5) روويدا، بوومه‌له‌رزه‌ى سێيه‌ميش به‌گورى (3.5) له‌ كه‌هره‌مان مه‌ره‌شى توركيا روويدا.

سه‌باره‌ت به‌ زيانه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پارێزگارى ئه‌سته‌مبۆڵ رايگه‌ياند، تاوه‌كو ئێستا هيچ زيانێك و راپۆرتێكى ئه‌رێنيى نييه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى شاره‌وانى مودانياش رايگه‌ياند، زۆربه‌ى هاوڵاتيان له‌دواى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام ترسێكى زۆر له‌لايه‌ن هاوڵاتيانه‌وه‌ دروست بووه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هيچ روداوێك به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ رووينه‌داوه‌.

به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئافاد له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامى بوومه‌له‌رزه‌كان رايگه‌ياند، ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ى يه‌ك له‌دواى يه‌ك روويانداوه‌ قه‌باره‌يان مام ناوه‌نده‌، له‌وانه‌يه‌ بوومه‌له‌رزه‌كان به‌رده‌وامى هه‌بێت له‌ توركيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین