سەرۆك وەزيرانى عێراق هۆشدارى دەداتە ئەمەريكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق، لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەر دەستدرێژيەك بۆ سەر خاكى عێراق رەت دەكەينەوە.

ئەمڕۆ شەممە (دوو/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى عێراق رايگەياند، محەمەد شياع سوودانى لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، عێراق هەموو دەستدرێژيەك بۆ سەر خاكى وڵاتەكەى رەت دەكەنەوە، ئاماژەشى بە هێرشەكەى ناوچەى جورف نەسر كردووە و بە پێشێلكردنى خاكى عێراقى لە قەڵەم داوە.

سوودانى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، حكومەتى عێراق پابەندە بە پارێزگارى لەو راوێژكارە نێودەوڵەتيانەى كە لەسەر خاكى عێراق.

بەگوێرەى راگەيێندراوەكە، سوودانى لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا گفتوگۆيان لەسەر رووداوەكانى كەرتى غەزە و هەوڵەكانى عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنى لێكەوتە مەترسيدارەكانى كە لەو رووداوانەى غەزە سەرچاوە دەگرن.

لە بەشێكى ديكەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆيان لەسەر هێوركردن و وەستاندنى ئەو جەنگە و رێگرى لە فراوانبوونى كردووە، كە بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسايش و سەقامگيرى لەو ناوچەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین