سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل مەرجى درێژكردنەوەى ئاگربەستى راگەياند
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (27/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل لەدواى پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا ئاماژەى بەوە كرد لە بەرانبەر درێژكردنەوەى ئاگربەستى مرۆيى بۆ هەر رۆژێك پێويستە (10) بارمتە ئازاد بكرێت، لەدواى ئاگربەستيش بەهێزەوە دەگەڕێينەوە.
ناتەنياهۆ ئاماژەى جەختى لەسەر ئەوەشكردەوە، بە بايدنم راگەياندووە، ئێمە لە كۆتايى هێڵەگشتييەكانمانين، بە هەموو هێزى خۆمان بۆ بەديهێنانى ئامانجەكانمان كە كۆتاييهێنانە بە حەماس دەگەڕێينەوە، ئەوەش لەو پێناوەيە كە غەزە نەگەڕێتەوە دۆخى پێش هێرشەكان، جگە لەوەش ئازادكردنى سەرجەم بارمتەكان لە غەزە.
پێشتريش بزووتنەوەى حەماس رايگەياندبوو، لەو هەوڵى ئەوەدان ئاگربەستى مرۆيى لە كەرتى غەزە درێژبكرێتەوە.
لە ماوەى سێ رۆژى ئاگربەستى مرۆيى بزووتنەوەى حەماس (40) هاووڵاتى ئيسرائيلى و (18) كەسى وڵاتانى ديكەى ئازاد كرد، لە بەرانبەردا حكومەتى ئيسرائيل (117) ديلى فەڵەستينى ئازاد كرد.
رۆژى ينى بە نێوەندگيرى ئەمەريكا و قەتەر و ميسر حكومەتى ئيسرائيلى و بزووتنەوەى حەماس بۆ ماوە چوار رۆژ ئاگربەستى مرۆييان راگەياند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment