هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌ له‌ عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ پێكده‌هێنرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوێنێ هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌ به‌ ناوى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ به‌غدا پێكهێنراوه‌، له‌ پێناو به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ى ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ سوننه‌كانن، به‌ڵام رایانگه‌یاندووه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌ندام له‌ پێكهاته‌كانى شیعه‌ و كوردیش كۆبكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى نیسان به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا كراوه‌ و هاوپه‌یمانییه‌ك به‌ ناوى "هاوپه‌یمانى عه‌زم" پێكهێنراوه‌.

له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ چه‌ندان سه‌ركرده‌ى سوننه‌ به‌شدارن له‌وانه‌: خالید عوبه‌یدى، سه‌لیم جبوورى، صه‌لاح جبوورى، موسه‌نا سامه‌رایى، خه‌میس خه‌نجه‌ر، محه‌مه‌د و جه‌مال كه‌ربوولى، راكان جبوورى، سه‌لمان لهێبى، محمه‌د عه‌بدربه‌، قوته‌یبه‌ جبوورى.

محه‌مه‌د نوورى عه‌بد ربه‌ كه‌ ئه‌ندامى هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه‌ به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى گوتووه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ حه‌وت لایه‌نى سه‌ره‌كى پێكهاتووه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ندان كه‌سایه‌تى و لایه‌نی تریش له‌ پێكهاته‌كانى شیعه‌ و كورد له‌خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه‌.

پێشتر لایه‌نه‌ سوننه‌كان چه‌ندان جار هاوپه‌یمانییان دروست كردووه‌، به‌ڵام شكستیان هێناوه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌ناو خۆیان یه‌كگرتوو بن.

بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین