تونێلەكانی حەماس دۆزەخێك لە ژێر زەوی
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا باس لە تونێلەكانی چەكدارانی حەماس لە كەرتی غەزە دەكات، بە ئاڵنگەرییەكی گەورەی بۆ هەر هێرشێكی سەربازی وڵاتەكەی بۆ سەر غەزە ناو دەبات.
شارەزایانی سەربازی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە ئەو تونێلانەی حەماس بونیادی ناوە چاوەڕوان دەكرێت لە ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەزە، ببێتە یەكێك لە گەورەترین ئاڵنگەرییەكان لەبەردەم سوپای ئیسرائیل.
جۆن سبەنسەر، سەرۆكی لێكۆڵینەوەی بەشی جەنگی شارەكان لە پەیمانگەی جەنگی مۆدێرن لە ئەكادیمیای سەربازی ئەمەریكی لە ویست بوینت دەڵێت، "قەبارەی ئەو ئاڵنگەریەی رووبەڕووی ئیسرائیل لە كەرتی غەزە دەبێتەوە بە پەیوەستە بە تونێلەكانی ژێر زەوی كە لە بواری خۆیدا كەم وێنەیە."
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو تۆڕە فراوانەی تونێلەكان پێكهاتەیەكی ئاڵۆزە بۆ چارەسەر و مەترسیەكە چاوەڕوانی هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل دەكات.
بەگوێرەی هەڵسەنگدانەكان (1300) تونێلی تێدایە، درێژیەكەی (500) كیلۆمەترە، بە قووڵایی (70) مەتر لە ژێر زەوی دایە، سەبارەت بە ناوەی تونێلەكان زۆربەی راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن بەرزییەكەیان دوو مەتر و پانیان مەترێكە.
شارەزایانی سەربازی دەڵێن، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بارمتانەی حەماس لە حەوتی مانگ رفاندنی ئێستا لەناو ئەو تونێلانەن، هەروەك ئەگەری ئەوەش هەیە شوێنێك بێت بۆ چەك و خواردن و ئاو و سووتەمەنی.
ئەو لێكۆڵەرە سەربازییانەی پێشتر لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەو تونێلانەی حەماس كردووە دەڵێن، هەندێك لە سەركردەكانی حەماس لەناو ئەو تونێلانە نیشتەجێن.
شارەزایانی سەربازی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو تونێلانە هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە ئاڵۆزكردووە، سبەنسەر باس لەوە دەكات، ئەو تونێلانە وای كردووە چەكدارانی حەماس لە چەند شوێنێكی جیاواز بە ئازادی و ئارامی بسوڕێنەوە.
مارك مارتن، پسپۆڕ لە كاروباری جەنگ لە كینگەز كۆڵێج لە لەندەن دەڵێت، "بەكورتی ئەو تونێلانە هاوسەنگی درووستكردووە، چونكە سوودبینی ئیسرائیلی لە پڕچەكردن و تەكتیكی سەربازی و تەكنەلۆژی و رێكخستن لە كارخستووە، هەروەك مەترسی نەبوونی توانای لەسەر جیاكردنەوەی ئامانجی سەربازیی و مەدەنیشی جیا كردۆتەوە، كە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی كارێكی پێویستە، جگە لەوەش سوپای ئیسرائیلی تووشی چەندین كێشە بووە، كاتێك كە پەیوەستە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەناوچەكانی خەڵكی سڤیلی تێدا نیشتەجێییە، كە دەكرێت بە جەنگێكی سێ رەهەندی پێناسەی بكەین."
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، جەنگ لە شارەكان یەكێكە لە قورسترین بوارەكان، هیچ سوپایەك ناتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بكات، لەسەرەتا ئامانج لە تونێلەكان هێنان و بردنی كەل و پەل بوو، بەڵام بە تێپەڕی كات و زیادبوونی چاودێری ئاسمانی ئیسرائیل بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و ئامێرە ئەلیكترۆنییە سیخوڕییەكان، حەماس دەستی بە فراوانكردنی ئەو تونێلانە كرد، بەڵام سوپای ئیسرائیل لە دوای ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی ساڵی (2014) مەترسی و ئاڵۆزییەكانی ئەو تونێلانەی بۆ دەركەوت.
لەسەر ئەو بنەمایە حكومەتی ئیسرائیل دەستی بە دروستكردنی بەبەستێكی سنووری لە ژێر زەوی بە درێژایی سنوورەكانی كەرتی غەزە كرد بۆ ئەوەی رێگری لە دزەپێكردن لە رێگەی تونێلەكانەوە بكات.
شارەزایانی سەربازی دەڵێن، ئەستەمە بتواندرێت شوێنی تونێلەكان دیاری بكرێت، چونكە ئەگەر هەیە لە ژێر شوێنی جۆراو جۆر درووستكرابن، بەڵام رێگەی جیاواز بۆ ئاشكراكردنیان هەیە، وەك بەكارهێنانی رادار و تەكنەلۆژیای موگناتیسی و چەندین رێگەی دیكە، بەڵام بەگوێرەی ناوەندی راند لە كۆنگرەی (2017) لەسەر ئەم پرسە، زۆربەی ئاشكراكردنی ئەو تونێلانە لە رێگەی گەڕانە مرۆییەكانە.
شارەزایانی سەربازی رێگەیەكی دیكەیان هەیە، كە دەڵێن، ئیسرائیل بۆمبی وێرانكردنی قەڵاكانی هەیە، كە دەتوانێت زەوی ببڕێت، لە رێگەیەوە ئەو تونێلانە وێران بكات، بەڵام بە رەچاوكردنی درێژی كەرتی غەزە كە نزیكەی (40) كیلۆمەترە، پانیەكەی لە نێوان (6 بۆ 14) كیلۆمەترە، ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی دوو ملیۆن و (200) هەزار كەسە، كە چڕترین شوێنی نیشتەجێبوونە لە جیهان، بۆیە ئەگەر ئیسرائیل شوێنی تونێلەكان دیاری بكات، ئەستەمە رێگە بەو جۆرە هێرشە بدرێت.
بەگوێرەی لێكۆڵەران لە دامەزراوەی راند، ئیسرائیل پێشتر مووشەكی زیرەكی بۆ داخستنی ئەو تونێلانە بەكارهێناوە، بەڵام زۆر سەركەوتوو نەبووە، بەگوێرەی ئەو لێكۆڵەرانە ئەستەمە بتواندرێت لەناو ئەو تونێلانە شەڕ بكرێت، چونكە زۆر تاریكە و زۆر ساردە، بەهۆی ئەو مەترسیانە لە رابردوو رێگە نەدراوە سوپای ئیسرائیلی بچێتە ناو ئەو تونێلانە تای دوای ئامادەكردنی تیمی تایبەت.
سەرچاوە: ئاڕتی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment