پوتین: ئەمریكا دۆسیەی فەڵەستینی بەم بارودۆخە گەیاند
نوچهنێت
لە كۆڕبەندی وزەی رووسیا كە بە ئامادەبوونی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی بە كارەكانی كرد، پوتین هۆکاری جەنگی حەماس و ئیسرائیل بۆ سیاسەتی ئەمریكا گێڕایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2023 لە مۆسكۆ كۆڕبەندی وزەی رووسیا بە ئامادەبوونی ڤلادیمێر پوتین و سوودانی دەستی بە كارەكانی كرد و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت لە سەرەتادا پوتین و سوودانی لە گفتوگۆیەكی كراوە بەشداربوون، پوتین باسی لەوە كرد سیاسەتی ئەمریكا بارودۆخی غەزە و فەڵەستینی بەم بارودۆخە گەیاندووە.
پوتین باسی لەوە كرد ئەمریكا میكانیزمەكانی چارەسەری دۆسیەی فەڵەستینی فەرامۆش كردووە، بە تەنیا لەم دۆسیەیە بڕیاری داوە و هەڵسوكەوتی كردووە. سوودانیش لە كۆڕبەندەكە جارێكی تر دووپاتی كردەوە داوای لە پوتین كردووە، رووسیا رۆڵی زیاتر لە دۆسییەكە هەبێت.
لە رۆژی شەممەی رابردووەوە شەڕوپێكدادان لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و بە هەزاران كەس لە هەردوو لا لە خەڵكی سڤیل بوونەتە قوربانی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment