وادەی سەردانەكەی شێخی ئەزهەر بۆ عێراق دیاری دەكرێت
نوچهنێت
لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی نوێ سەردانی عێراق دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی تشرینی یەكەمی 2023 ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق دەڵێ، "ئەحمەد دلێمی باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە، سەردانی ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەری كردووە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران شێخی ئەزهەر لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی نوێ سەردانی عێراق دەكات".
لە ئاداری 2021 پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراقی كرد و دووپاتی لەسەر گرنگی پێكەوەژیان لە عێراق كردەوە و دیداری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی كرد، ئەو كات بڕیار بوو ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر لە دوای پاپا سەردانی عێراق بكات، بەڵام سەردانەكەی دواكەوت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment