ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی سووریا بەرزبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی سەر كۆلیژی سەبازی حمس لە ناوەڕاستی سووریا، بۆ سەرووی 100 كەس بەرزبووەتەوە، كەچی رژێمی سووریا دەڵێ‌، "80 كەس كوژراون و 240 كەسیش بریندارن".

ئەمڕۆ هەینی شەشی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی تەندروستی سووریا بڵاویكردووەتەوە، لە هێرشەكەی دوێنێ‌ بۆ سەر كۆلیژی سەربازی 80 كەس كوژراون، شەشیان ژن و شەش منداڵیش بوونەتە قوربانی و ژمارەی بیندارانیش 240 كەسە.

دوێنێ‌ دوای بەرێوەچوونی مەراسیمی دەرچوون لە كۆلیژی سەربازی حمس كە سەربە رژێمی سووریایە، بە درۆن هێرش كرایە سەر خەڵكەكە، بەگوێرەی زانیارییەكانی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ زیاتر لە 100 كەس كوژراون.

وەزارەتی بەرگری سووریا راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، بە راشكاوی ناوی هیچ لایەنێكی نەبردووە و تەنیا گوتویەتی، رێكخراوی تیرۆریستی بە پاڵپشتی هێزە نێودەوڵەتییەكان هێرشەكەیان ئەنجام داوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین