ژمارەی قوریانیانی ئاگرەكەی شەوی رابردوو گەیشتە (115) كەس
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (7/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە شەوی رابردوو لە ئاهەنگێكی بووكگواستنەوە ئاگرێكی گەورە لە هۆڵەكە كەوتۆتەوە بەو هۆیە (115) كەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە (200) كەسیش برینداربوونە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە وەزارەتی تەندروستی بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكات، وەزارەتی تەندروستی بەغدا و هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە رەوانەكردنی تیمی تەندروستی بۆ فەرمانگەی تەندرووستی نەینەوا.
سەبارەت بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەش جەودەت عەبدورەحمان، بەرێوبەری راگەیاندنی بەرگری شارستنی رایگەیاند، هۆی ئاگركەوتنەكە لە ئەنجامی پشتگوێخستن و سەرپێچیی مەرجەكانی درووستكردنی هۆڵەكەكە بووە.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، ئاگرەكە بەهۆی یاریە ئاگرییەكان بووە، كە لە لایەكی هۆڵەكە بەكارهاتووە، سەبارەت بە قوربانییەكان ژن و منداڵ لەنێو بریندارەكان هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment