بەر لە سوودانی فوئاد حوسێن گەیشتە نیویۆرك عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە نیویۆرك بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی شاندی عێراق لە كۆبوونەوەكە بكات.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 فوئاد حوسێن گەیشتە نیویۆرك بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردووەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی شاندی عێراق دەكات لە كۆبوونەكەدا.

هەروەها لە نیویۆرك چاوی بە چەندان سەركردەی جیهان دەكەوێت.

لە 20 تا 22ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ساڵانەی ژمارە 78ی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەدەچێت. چاوەڕوان دەكرێت جگە لە چەند بابەتێكی گرنگی وەك تەندروستی جیهانی و ژینگە باس لە چەندان بابەتی سیاسی لە كۆبوونەوەكە بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین