ئەو ژنەی منداڵەكەی بە ئەشكەنجەدان كوشتبوو سزا درا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگای تاوانی كەرخ بڕیاری سزای گرتنی 15 ساڵ بۆ عەزرا جەنابی دا، ئەوە ئەم ژنە بوو كە لە بەغدا زڕ كوڕەكەی بە ناوی "موسا" بە ئەشكەنجەدان كوشتبوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئابی 2023  دادگای تاوانی كەرخ لە بەغدا بڕیاری سزای گرتنی 15 ساڵی بۆ عەزرا جەنابی دەركرد. مانگی رابردوو عەزرا بە ئەشكەنجەدان زڕكوڕەكەی بە ئەشكەنجەدان كوشت، كە ناوی موسا بوو. شێوازی كوشتنەكەی هێندە دڕەندانە بوو جگە لە ئەشكەنجەدانی جەستەیی ناچاری كرد بوو خوێ بخوات تا بمرێت. 

عەزرا باوەژنی موسا بوو، دوای ئاشكرا بوونی تاوانەكە دەنگدانەوەی لە عێراق و دەرەوە هەبوو، ئەوە بوو بەرپرسانی باڵای عێراق هاتنە دەنگ و عەزرایان دەستگیركرد و دواتریش دانپێنانەكەیان بڵاوكردەوە. موسا وەلا تەنیا تەمەنی حەوت ساڵ بوو، ئەمڕۆ باوەژنەكەی بە مادەی 410ی یاسای سزادانی عێراقی سزا درا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین