ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی پارتی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشكرا دەكرێت
نوچهنێت
بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، شاندی پارتی لە بەغدا لە نووسینگەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پرسی هەڵبژاردن و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە حەوتی ئابی 2023 لە نووسینگەی هادی عامری لە بەغدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبووەوە، لە راگەیێندراوێكی نووسینگەی عامری هاتووە، "لە كۆبوونەوەكە باس لە دوایین پێشهاتی سیاسی و بارودۆخی وڵات كرا، لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردن و كاری حكومەت و جێبەجێكردنی كارنامەكەی".
لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە باس لە كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكرێت و دەڵێ، "دووپات لەسەر گرنگی چارەسەركردنیان بەگوێرەی دەستوور و بەرژوەندی نیشتیمانی كرایەوە".
ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی گەیشتە بەغدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment