ئەمریكا لێخۆشبوونی 120 رۆژی بۆ عێراق درێژ دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانی عێراق ئاشكرای دەكەن ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندی داوە بۆ عێراق تا سێ‌ 120 رۆژی تر لە كڕینی سووتەمەنی ئێران بەردەوام بێت، بێ ئەوەی رووبەڕووی هیچ سزاییەك ببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمووزی 2023 ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، بلینكن واژۆی لەسەر لێخۆشبوونێك كردووە كە رێگە بە عێراق دەدات 120 رۆژی تر گازی سروشتی و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات. 

بەگوێرەی ئەو سزایانە بێت كە ئەمریكا لە 2018 وە بەسەر ئێرانی سەپاندوون، عێراق و هیچ وڵاتێكی تر نابێت مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئێران بكەن، بەڵام ئەمجارەیش ئەمریكا رێگەی داوە عێراق پارەی گازی سروشتتی بە ئێران بدات، بەڵام بەو مەرجە پارەكان لە رێگەی بانكێكی وڵاتانی تر بێت.

هۆكاری ئەم بڕیارەیش ئەوەیە لە وەرزی هاوین عێراق پێویستییەكی زۆری بە كارەبا هەیە و ناتوانێ‌ دەستبەرداری گازی سروشتی ئێران بێت، بۆ بەكارخستنی وێستگەكانی كارەبا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین