وەزیری سوپاى فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات
نوچهنێت
بڕیارە دوای تەواوكردنی سەردانەكەی بۆ قەتەڕ، سێبستیان لیكۆرنۆ وەزیری سوپاكانی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكات و تاوتوێی دۆخی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسان بكات.
ئەمرۆ دووشەممە 17ی تەمووزی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی (فڕانس24)ی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە، سێبستیان لیكۆرنۆ وەزیری سوپاكانی فەڕەنسا ئەمرۆسەردانی قەتەر دەكات و بنكەی ئاسمانی دوخان بەسەر دەكاتەوە كە فڕۆكەی رافالی فەڕەنسی تێدایە و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، رۆژی سێشەممە بەرەو بەغدا دەچێت و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.
دواتر روو لە هەولێر دەكات و لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە. كەناڵە فەڕەنسییەكە باسی لەوە كردووە وەزیری سوپاكانی فەڕەنسا دووپات لەسەر گرنگی پەیوەندی مێژوویی كوردستان و فەڕەنسا دەكاتەوە.
فەڕەنسا یەكێكە لەو وڵاتە گرنگانەی بەشدارە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش و تا ئێستا چەندان مەشق و راهێنانی بە هێزە عێراقییەكان كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment