سوپای سوودان فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە توركیا دەكڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چەند سەرچاوەيەكى سەربازی لە سوپای سوودانى ئاشكرایان كردووە، سوپای ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی عەبدولفەتاح بوڕهان فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی جۆری بەیرەقداری لە توركیا كڕیووە، لە قۆناغی ئێستا بە مەبەستی چاوێری بەكاردێت.

ئەمرۆ شەممە (هەشتى/ تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (ئەخباری سودان) بڵاويكردەوە چەند سەرچاوەيەكى سەبازى سوودانى بڵاويان كردەوە، سوپاى سوودان فڕۆكەى جۆرى يەيرەكدارى توركيا بۆ خزمەتگوزارى سەربازى بە دەست گەيشتووە.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو فڕۆكانە، لە لاپەڕەى موجاهيد بوشرا، كە لاپەڕەيەكى ناسراوى سوودانييە، باس لەوە دەكات سوپاى سوودانى شەش فڕۆكەى بێ فڕۆكەوانى جۆرى بەيرەكدارى وەگرتووە. 

سەبارەت بە كاتى وەرگرتنەكەش ئەو لاپەڕە بڵاوى كردۆتەوە هەفتەى رابردوو لە بەندەرى بۆرتسوودان لە باشوورى ئەو وڵاتە دوو كەشتى بارهەڵگر كە يەكێكيان فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان و ئەوەى تريشيان پێداويستى فڕۆكەكانى هەڵگرتووە.

لەكۆتايى مانگى رابردوو رۆژنامەى مەداميكی ئەلیتكرۆنی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەكى سەربازيى بڵاويكردەوە، سوپاى سوودان (20) فڕۆكەى لە جۆرى بەيرەكدار تى بى 2ى توركى بە بڕى (100) مليۆن دۆلار وەگرتووە، كە ئەو پارەيە لە لايەن قەتەڕەوە لە بەرژەوەندى سوودان دراوە. 

سەبارەت بە شێوازى كارپێكردنيشى رۆژنامەكە ئاشكراى كردوە، ئەو فڕۆكانە لە رێگەى كۆنتڕۆڵەوە كاردەدات، پێويستيان بە مەشقى زۆرە، بۆيەش دوو ئەفسەرى هێزەكانى سوودان بۆ مەشق سەردانى توركيايان ـ

لە چەند مانگى رابردوو عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەى سوپاى سوودان ئاشكراى كرد سوپاى وڵاتەكەى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان و چەكى پێشكەوتووى بەدەستهێناوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین