ئیسرائیل رفاندنی هاووڵاتیەكی لە عێراق راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نووسینگەی، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رێگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی ئەو رێگەێندراوە هاتووە ماوەی چەند مانگێكە كتائیی حزبوڵا ئەليزابيس تسروكۆڤ، ژنە لێكۆڵەری ئیسرائیلی رفاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجی/ تەمووز/ 2023) ماڵپەڕی (ئیسرائیل ئۆف تایمز) بڵاویكردەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئەو رفێندراوە ئاماژە بەوە دەكات، ئەليزابيس تسروكۆڤ كە ماوەی چەند مانگێكە لە لای كتائبی حزبوڵای عێراقی بارمتەیە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیران ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو ژنە لێكۆڵەرە هاووڵاتیەكی رووسی ئیسرائیلیە و خاوەنی رەگەزنامەی هەردوو وڵاتە، ماوەی چەند مانگێكە لەلایەن كەتائبی حزبوڵای شیعی لە عێراق وەك بارمتە دەست بەسەرە.

حكومەتی ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەكات،  ئەليزابيس تسروكۆڤ تا ئێستا لە ژیاندا ماوە، سەلامەتی گیانی ئەو وڵاتییە لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە.

بەگوێرەی بەیاننامەی حكومەتی ئیسرایل ئەو لێكۆڵەرە بە رەگەزنامەی رووسی سەردانی عێراقی كردووە، قوتابی دكتۆرایە لە زانكۆەی بریستۆن لە ئەمەریكا، ئەو سەردانەی وەك بەشێك لە تەواوكردنی تێزی دكتۆراكەی بووە.

دەربارەی كاتی رفاندنەكەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی بە دیاریكراوی وادەكەیان دیاری نەكردووە، تەنیا هەندێك لە راپۆرتە ئیسرائیلییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، نزیكەی چوار مانگ پێش ئێستا سەردانی عێراقی كردووە.

هەر سەبارەت بەم هەواڵە باڵیۆزخانەی رووسیا لە عێراق بڵاویكردەوە، هیچ زانیارییەكمان لەسەر ئێلیزابێس تسورکۆڤ و رەگەزنامەكەی نییە.

سەبارەت بە دواكەوتنی ئەو دۆسیە تا ئێستا هیچ لایەك روونكردنەوەیان نەداوە، بۆچی ئەو دۆسیە دوای چوار مانگ ئینجا لە راگەیاندنەكان بڵاودەكرێتەوە.

دەربارەی حكومەتی عێراقیش تا ئێستا بەفەرمی هیچ لێدوانێكی لەسەر راگەیێندراوەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە چارەنووسی ئەو رفێندراوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین