عێراق لەبەردەم كارەساتێكی سروشتی گەورەدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەرپرسی هۆبەی گۆڕانكارییەكانی كەش وهەوا لە پارێزگای نەجەف لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات رێژەی بە بیابانبوون لە عێراق لە 70% نزیك دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 حەیدەر فلەیح بەرپرسی هۆبەی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا لە لێدوانێكی كە لە ماڵپەڕی سپوتنیكی رووسی بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات رێژەی بە بیابانبوون لە عێراق گەیشتووەتە 69.7%، دەشڵێ‌، “تەنیا لە شاری نەجەف بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بەبیابانبوون 5% زیادی كردووە و گەیشتووەتە 35% ”.

سەبارەت بە هۆكارەكەیش باس لەوە دەكات، بە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی ئاوی دیجلە و فوڕات و ئەو ئاوانەی ترە كە لە ئێرانەوە دەرژێنە عێراقەوە.

بەبیابانبوون " Desertification"دیاردەیەكی سروشتییە، بەو زەوییانە دەگوترێت كە لە زەوییەكی بەپیت بۆ كشتوكاڵ و گژوگیا دەگۆڕێت، بۆ بیابانێكی وشك. بەگوێرەی لێدوانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان عێراق یەكێك دەبێت لەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین كاریگەربوونیان بە گۆڕانی كەشوهەوا دەبێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین