گومان لە سەركەوتنی رێككەوتنە زۆرەكانی عێراق دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لە ماوەی كەمتر لە مانگێك عێراق دەیان رێككەوتنی لەگەڵ هەر یەكە لە توركیا و میسڕ و قەتەڕ ئەنجام داوە، ماڵپەڕی دۆچیە ڤیلەی ئەڵمانی سەبارەت بەو رێككەوتنە زۆرە باسی لەوە كردووە عێراق پەلە دەكات و ئەمەیش مایەی مەترسییە لەوەی ئەو وڵاتە جارێكی تر تووشی شكستێكی تر ببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی ئاژانسی دۆچیە ڤیلەی ئەڵمانی لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات دوای چەندان ساڵ دابڕان عێراق خەریكە بۆ خۆی پێگەی جاران دەگێڕێتەوە. ئاژانسەكە بە كورتی ئاماژە بۆ ئەو رێككەوتنانە دەكات كە لە ماوەیەكی كەمدا حكومەتی سوودانی لەگەڵ هەر یەكە لە توركیا و میسڕ و قەتەڕ ئەنجامی داوە.

وێرای ئاماژەدان بە سوود و گرنگی پڕۆژەكان بۆ عێراق، كە بەر لە هەموویان وا دەكات عێراق لەژێر هەژموونی ئێران بێتە دەرەوە و بۆ پانتایی هەرێمایەتی و عەرەبی بگەڕێتەوە. ئاژانسەكە دەشڵێ‌، "شرۆڤەكاران بە گومانەوە سەیری ئەو كۆششە خێراییەی عێراق دەكەن لە گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیا و رێككەوتنی جۆراوجۆر لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، هەندێكیش پێیانوایە لەوانەیە ئەم پەلەكردنە ببێتە هۆی شكست، چونكە بابەتەكان زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچن".

سوهاد شەمەری كە توێژەرێكی عێراقییە بۆ ئاژانسەكە قسەی كردووە و پێیوایە ئەو پەلەكردنەی عێراق بۆ رێككەوتنەكان لە ئەنجامی ئەو داڕووخانەیە كە عێراق لە بواری ژێرخان و خزمەتگوزاری تووشی بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین