سەرۆك كۆماری عێراق داوا دەكات چەكی زیاتر بە حەشدی شەعبی بدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆك كۆماری عێراق لە وتارێكدا بەهۆی دامەزراندنی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، داوا دەكات چەكی زیاتر بەو هێزە بدرێت و مەشقیان پێ بكرێت و دەشڵێ‌، "نابێت كەس سووكایەتی بەو دامەزراوەیە بكات".

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی حوزەیرانی 2023 بە بۆنەی دامەزراندنی حەشدی شەعبی عەبدوڵا عەلیاوەیی بە نوێنەرایەتی سەرۆك كۆماری عێراق وتارێكی لە ساڵیادی نۆیەمی دامەزراندنی حەشدی شەعبی خوێندەوە و تێیدا داوای كرد  چەك و مەشقی زیاتر بۆ حەشد دابین بكرێت.

لە بەشێكی تری وتارەكەی سەرۆك كۆمار دەڵێ‌، "دەبێت دامەزراوەكانی دەوڵەت یادی شەهیدانی حەشدی شەعبی بەرز رابگرن و بەر لە هەموویان ئەبومەهدی موهەندیس، هەروەها هەر كەسێك  دوور بخرێتەوە كە ناوبانگی ئەو دامەزراوەیە دەزڕێنێ‌".

جیا لە سەرۆك كۆماری عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق  رایگەیاند، حكومەت كار دەكات بۆ ئەوەی لە دەرەوەی شارەكان بارەگا بۆ حەشدی شەعبی دابنێت. حەشدی شەعبی هێزێكی میلیشیایی شیعەیە، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش دامەزراوە، بەڵام هەرچەندە عێراق لە كۆتایی 2017 سەركەوتنی بەسەر داعش راگەیاندووە، بەڵام ئەو هێزە ماوەتەوە و سەرۆك حكومەتەكانی پێشوو چەندان هەوڵیان داوە، جڵەوی ئەو هێزە بكەن، بە چەندان پێشێلكاریی و تاوان تۆمەتبار دەكرێن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین