ئەمریكا بە مەرج رازی بووە عێراق پارەی ئێران بداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماتیۆ میلەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، وڵاتەكە بە مەرجەی ئەوە رازی بووە عێراق پارەی ئێران بداتەوە، تەنیا پارەكە لە بواری مرۆیی خەرج بكرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق توانی رەزامەندی لە ئەنتۆنی بیلكن هاوتا ئەمریكییەكەی وەربگرێت، تا نزیكەی سێ‌ ملیار دۆلار پارەی قەرزی ئێران كە لە ئەنجامی كڕینی گازی سروشتی كەوتووەتە ئەستۆی عێراق، بدرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبییە لێدوانێكی ماتیۆ میلەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای بڵاوكردووەتەوە كە ئاشكرای كردووە، وڵاتەكەی بەوە رازی بووە پارەكە بە ئێران بدرێتەوە، تا تەنیا لە بواری مرۆیی خەرجی بكات و نەوەك هیچ بوارێكی تر.

لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، ئەو وڵاتە لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و كۆمەڵێك سزایشی بە سەر ئێران سەپاند، بەپێی ئەو سزایانە بێت نابێت مامەڵەی دارایی و وزە لەگەڵ ئێران بكرێت، بەڵام هەمیشە لێخۆشبوون بۆ عێراق دراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین