بەر لە سێدارەدانی.. سەدام چەند داواكارییەكی رەتكردووەتەوە
نوچهنێت
لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە كە دوێنێ شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 بڵاوكراوەتەوە، خەلیل دلێمی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق، ئاشكرای دەكات بەر لە سێدارەدان سەدام پێشنیارێكی لەلایەن ئەمریكییەكان بۆ هاتووە، بەڵام رەتیكردووەتەوە.
پێشنیارەكە ئەوە بووە خەلیل دلێمی سەدام رازی بكات لەوەی بە دەستخەتی خۆی نامەیەك بۆ دلێمی بنووسێ و داوای وەستاندنی شەڕ لە لایەنگرانی لە عێراق بكات كە بە ناوی "مقاوەمە" لە دژی ئەمریكا دەجەنگان، جیا لەمەیش لە سیاسەت و راگەیاندن دوور بكەوێتەوە و بچێتە یەكێك لە وڵاتانی ئوردن و میسڕ و قەتەر.
ئەوا سەدام و خەلیل دلێمی و هەر كەسێكی تر كە سەدام دەستنیشانی دەكات دەتوانن لە عێراق بڕۆن و خەرجییەكانیشیان لەسەر دەوڵەتی عێراق دەبێت. تەنانەت دلێمی باس لەوەیش دەكات كە ئەمریكییەكان گوتوویانە ئەگەر ئەم كارە بكەیت ئەوا پاڵپشتی “دلێمی” دەكەن تا دەگاتە پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار. كەچی دلێمی گوتویەتی ئەم پەیامە بە سەدام دەگەینم و ئەویش رازی نەبووە.
سەدام حوسێن كە بە یەكێك لە دیكتاتۆرە بە ناوبانگەكانی سەدەی بیستەم دەناسرێت. لە ساڵی 1980 تا 2003 سەرۆكی عێراق بوو، لە 30 كانوونی یەكەمی 2006 لە عێراق لە سێدارەدرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment