سوودانی بۆ كۆمیسیۆن: دەستوەردان قبووڵ مەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆبوونەوە، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت. سوودانی لە كۆبوونەوەكە داوای لە بەرپرسانی كۆمیسیۆن كرد هەر دەستوەردانێك رەت بكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبووەوە. نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "سوودانی دووپاتی بۆ كۆمیسیۆن كردووەتەوە، حكومەت لە پێشكەشكردنی پاڵپشتییەكانی بەردەوام دەبێت، تا كۆمیسیۆن لە ئەركی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەركەوتوو بێت".

هەروەها سوودانی داوای لە كۆمیسیۆن كردووە بە هەموو شێوەیەك دەستوەردان رەت بكەنەوە و پابەند بن بە بێلایەنی، تا پرۆسەی هەڵبژاردن بێگەرد بێت و هاووڵاتیان متمانە بە ئەنجامەكانی بكەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین