جارێكی تر دەنگدان بە بودجەی گشتی عێراق دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەر چەندە ئەمڕۆ 17ی ئایار لەلایەن هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 دیاری كرا بوو، كەچی ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە نزیكترین وادە بۆ ئەم پرۆسەیە رۆژی شەممەی داهاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، نزیكترین وادە بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتی رۆژی شەممەی داهاتووە. جەمال كۆچەر دەشڵێ‌، "كورتهێنانی بودجە هەر بەو شێوەیەی كە دیاریكراوی دەمێنێتەوە و زیاتر لە 64 ترلیۆن دینارە".

پێشتر هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، دەبێت لە 17ی ئەم مانگە دەنگ بە بودجەی گشتی بدرێت. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش سەرەتای ئەم هەفتەیە گوتی، "ئەم هەفتەیە دەنگ بە بودجە دەدرێت" بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 زیات لە199 ترلیۆن دینار دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین