هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەزە جینۆسایدی ئەنجام داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەزاران فەلەستینی لە غەززە کوشتووە، هەروەها لە ئاوی پخواردنەوەی بێبەشکردوون، ئەمەیش هەنگاوێكی نایاساییە و جۆرێكە لە جینۆسایدكردنی مرۆڤ.

ڕۆژی پێنجشەممە (19/کانوونی یەکەمی/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "هیومان ڕایتس وۆچ ئاشکرای کرد ئیسرائیل کوشتنی بەکۆمەڵی لە غەزە جێبەجێ کردووە، تاوانی لەناوبردنیان دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، ئەم سیاسەتانەش بە جینۆساید دەژمێردرێت بەپێی پەیماننامەی جینۆسایدی (1948)".

ئیسرائیل بەردەوام هەموو تۆمەتێکی جینۆساید ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی دەگرێن، بەڵام مافی بەرگریكردن لە خۆمان هەیە".

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ڕاستیەکان تەواو پێچەوانەی لێدوانەکانی هیومان ڕایتس وۆچن، لە سەرەتای جەنگەوە ئیسرائیل ئاسانکاری کردووە بۆ بەردەوام بوونی ئاو و یارمەتی مرۆیی بۆ غەزە".

بەڕێوەبەری ڕیكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، "ئەوەی بۆمان دەرکەوتووە ئەوەیە کە حکومەتی ئیسرائیل بە ئەنقەست فەلەستینییەکان لە غەزە دەکوژێت، ئاوەی ژیانیان لێ قەدەغە دەکات".

ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچ (184) لاپەڕە پێكهاتووە، وشەی جینۆسایدی بەکارهێناوە بۆ کردەوەکانی ئیسرائیل، دووپاتی دەکاتەوە، فەلەستینییەکان لە زۆربەی ناوچەکانی غەزە ڕۆژانە تەنها چەند لیترێک ئاو دەست دەکەوت کە زۆر کەمترە لە ڕێژەی (15) لیتر دیاریکراو بۆ ژیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین