عێراق و وڵاتانی عەرەبی لەسەر دۆسیەی سووریا كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی عێراق و سووریا و ئوردن و سعوودیە و میسڕ، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی دۆسیەی سووریا بكەن. عێراق جارێكی تر دووپاتی دەكاتەوە، داوا دەكات لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی مافی ئەندامێتی بە سووریا بدرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی نیسانی 2023 ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكی فەرمیدا ئاشكرای دەكات سبەی لە عومانی پایتەختی ئوردن وەزیرانی دەرەوەی هەر یەكە لە میسڕ و سووریا و ئوردن و عێراق و سعوودیە كۆدەبنەوە. بۆئەوەی تاوتوێی دۆسیەی سووریا بكەن.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "عێراق دووپات لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەكاتەوە، لەوەی كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی پێ بدرێتەوە بەگوێرەی چارەسەرێكی سیاسی كە زامنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی بكات".

لەسەرەتای دەركەوتنی تەنگژەی سووریا، كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بڕیاری سڕكردنی ئەندامێتی سووریای داوە لە رێكخراوەكە، ئێستا بە بیانووی چارەسەری قەیرانەكانی سووریا، چەندان وڵاتی عەرەبی پاڵپشتی گەڕانەوەی ئەندامێتی سووریا دەكەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین