هه‌ده‌په‌: له‌ هه‌ڵبژاردنى پشتگيرى له‌ كەمال كليچدارئۆغڵو ده‌كه‌ين تورکیە

نوچەنێت

هاوپه‌يمانى رەنج و ئازادى، كە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەرۆكایەتی دەكات لە راگەیێنێدراوێكدا خۆیان بۆ پشتگیری لە هاوپەیمانی میللەت یەكلاكردەوە، لە بەشێكی ئەو راگەیێندراوە هاتووە، ‌"له‌ هه‌ڵبژاردنى(14)ى ئايار ده‌نگ به‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت و سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ ده‌دە‌ين."

ئه‌مرۆ هه‌ينى (28/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، هاوپه‌يمانى رەنج و ئازادى لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، پشتيوانى له‌ كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت ده‌كه‌ن، له‌م مانگه‌دا به‌ره‌و گرينگترين هه‌ڵبژاردنى مێژووى هه‌نگاو ده‌نێين، به‌هۆى ئه‌و قه‌برانه ‌زۆره‌ى كه‌ له‌ڕووى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى پێكه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان ئه‌زموون كراوه‌، توانيمان بگه‌ينه‌ ئه‌م بڕياره‌.

له‌به‌شێكى ترى راگەیێندراوەكە هاتووه‌، "ئێمه‌ وه‌ك گه‌ڵى شۆرشگێرو ديموكرات و غه‌درلێكراوى توركيا له‌ ژێر چه‌ترى هاوپه‌يمانى رەنج و ديموكراسى كۆبووينه‌وه‌، به‌م ناونيشانه‌وه‌ به‌هاوبه‌شى ده‌چينه‌ ناو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و هه‌ربۆيه‌ش كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانه‌كه‌مان ديارينه‌كرد." 

هەروەك ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئێمه‌ رێككه‌وتووين وه‌ك ئه‌ركێكى مێژووى خۆمان به‌رامبه‌ر به‌ خۆمان و نه‌وه‌كانمان ببينه‌ شكێنه‌رى سياسه‌تى توركيا له‌م چوارچێوه‌يه‌دا قه‌رزه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ين، به‌وهۆيه‌ش بريارمانداوه‌ به‌ڕايى گشتى رابگه‌ينين هاوپه‌يماننيه‌كه‌مان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتيوانى له‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت ده‌كات."

بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی هەدەپە، گرينگترين هه‌نگاو بۆ گۆرينى ئه‌م سياسه‌ته‌ فاشيزمه‌ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تييه‌، ته‌نيا ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانى هه‌ڵبژاردن نييه‌ خاڵێكى تر پاشه‌كشه‌كردنه‌ به‌ فاشيزم و به‌ده‌ستهێنانى زۆرينه‌ى كورسى په‌رله‌مانييه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌مه‌ش داوا له‌هه‌موو گه‌ڵانى توركيا ده‌كه‌ين له‌ هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايار ده‌نگ به‌ هاوپه‌يمانييه‌كه‌مان بده‌ن، ئه‌مه‌ش تاكه‌ رێگايه‌ بۆ كۆتايهێنان به‌ ستملێكراوى و پشتگوێخراوى و سووكايه‌تيپێكراوى و ئيستغڵال كراوين له‌ په‌رله‌مان، بۆيه‌ش ده‌بێت پێكه‌وه‌ هاوپه‌يمانييه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مان ببێته‌ ده‌سه‌ڵات و بريارده‌ر. دوا له‌ هه‌موو ده‌نگده‌ران و لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ين ده‌نگ به‌  كليچدارئۆغڵو بده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین