سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئێران دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئێران دەكات. ئەمەیش یەكەم سەردانی فەرمی سەرۆك كۆماری نوێ دەبێت بۆ ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئێران دەكاتەوە و لە تاران لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە. 

ئاژانسە ئێرانییەكە باسی لەوە كردووە ئەم هەواڵە لە نووسینگەی سەرۆك كۆمار وەرگیراوە و ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، رۆژی 23ی ئەم مانگە باسی سەردانێكی چاوەڕوانكراوی سەرۆك كۆماری بۆ ئێران كردووە. 

ئەمە یەكەم سەردانی سەرۆك كۆماری عێراق دەبێت بۆ ئێران. 

ئێران جیا لەوەی گەورەترین سنووری لەگەڵ عێراق هەیە و بەمەیش پەیوەندییەكی ئابووریی گەورەی لەگەڵ ئەم وڵاتە هەیە، لە رووی سیاسیشەوە هەژموونی خۆی لەسەر عێراق داناوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین